دۆخی عێراق بۆنی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی چه‌كداری لێدێت
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاری به‌غدا، هۆشداری له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی چه‌كداری له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له سه‌نته‌ری ئه‌و شاره‌یدا، ئه‌گه‌ر بێت‌و باره‌گای حزبه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژییه‌ك ببنه‌وه.
سه‌عد مه‌تڵه‌بی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، "ئه‌گه‌ر باره‌گای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له شاری به‌غدا رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كی خۆپیشانده‌ران ببنه‌وه یاخۆد وه‌ك له شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق بسووتێنرێن، ئه‌وا به‌دووری نازانین شه‌ڕی چه‌كداری له‌نێوان لایه‌نه‌كان له سه‌نته‌ری ئه‌و شاره هه‌ڵگیرسێت"، روونیشیكرده‌وه، "هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یاوه‌ێت ئه‌و خۆپیشاندانانه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حیسابه سیاسییه‌كانیان بقۆزنه‌وه".
مه‌تڵه‌بی ده‌می قسه‌كانی له خۆپیشانده‌ران كرد و داوایلێكرد، "رێگه به‌و حیزب و لایه‌نانه نه‌ده‌ن، كه به‌نیازن رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كانتان له شێوازێكی ئاشتیانه‌وه بۆ قاڵبێكی گرژ بگۆڕن".
دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له چه‌ند رۆژێك، له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ژیانی رۆژانه و خراپی كه‌رته‌كانی ئاو و كاره‌با و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری، خه‌ڵكی شاری به‌سره رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافه‌كانیان له حكوومه‌تی عێراق كرد، ئه‌و خۆپیشاندانانه بۆ توند و تیژی گۆڕان و رۆژبه‌ڕۆژ فراوانتر بوون، تا دواجار 6 پارێزگای باشووری عێراق "به‌سڕه، میسان، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، زیقار و بابل"ـی گرته‌وه و تائێستاش چه‌ندین كه‌س له توند و تیژییه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته قوربانی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه و باره‌گای حزبی و حكوومیش سووتێنراون، به‌تایبه‌ت باره‌گاكانی حزبی ده‌عوه و گروپی چه‌كداری عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، دواجار ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه بۆ ناوه‌ندی شاری به‌غداش هاتۆته ئاراوه.
H.B