فرەنسا لە رۆژی نیشتیمانی نمایشی سەربازی دەکات
K24 – ههولێر:
بە ئامادەبوونی سەرۆک، خانمی یەکەمی فرەنسا ، چەندین بەرپرسی باڵای سیاسی و سەربازی یادی رۆژی نیشتیمانی فرەنسا لە پاریس کرایەوە.
14ی تەمموزی هەموو ساڵێک، خەڵکی فرەنسا یادی رۆژی نیشتیمانیان دەکەنەوە کە بە "رۆژی باستیل " ناسراوە. مێژووی ئەم رۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1789، کاتێک شۆڕشگێرە فرەنسییەکان هەڵیانکوتایە سەر زیندانی باستیل لە شاری پاریس و دەستیانبەسەردا گرت. رژێمی ئەو کاتی فرەنسا، زیندانی باستیلی کردبووە سیمبولی ئازار و ئەشکەنجەی ئەوانەی دژی دەسەڵات لە هەوڵی دروستکردنی شۆڕشێکی گەورەبوون.
ئازادکردنی زیندانیانی ئەو زیندانییە، بووە وەچەرخانێکی گرنگ و شۆڕشی فرەنسای بەدوادا هات. ئێستا ساڵانە لە یادی ئەو رۆژە نیشتیمانییە، سوپای فرەنسا گەورەترین مانۆڕ و نمایشی سەربازی لە شەقامی ئیلیزێی شاری پاریس ئەنجام دەدات.
بۆ بينينى نمايشهكه كليك لێره بكه.
H.J