له پارێزگای كه‌ربه‌لا خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتۆته‌وه، په‌لی بۆ پارێزگای كه‌ربه‌لاش هاوێشت، بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی توندوتیژی تێدا به‌ڕێوه ده‌چن، بگاته 6 پارێزگا.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه، خۆپیشاندانی شاری كه‌ربه‌لا تادێت فراوانتر ده‌بێت و له‌به‌رده‌م بینایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی ئه‌و شاره‌وه به‌ره‌و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌ستیپێكرده‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له دژی بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی به‌سڕه، میسان، نه‌جه‌ف، زیقار و بابل به‌ڕێوه‌ده‌چن و تائێستاش به‌رده‌وامن، له‌و خۆپیشاندانانه‌دا له‌چه‌ندین شوێن رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویاندا و تائێستا نزیكه‌ی 15 كه‌س له توندوتیژیه‌كاندا بوونه‌ته قوربانی، به‌تایبه‌ت له پارێزگای به‌سره.
H.B