تره‌مپ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2020 ئاماده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به رۆژنامه‌ی "مه‌یل ئۆن سه‌نده‌ی"ى به‌ریتانی راگه‌یاندووه، نیازی هه‌یه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2020ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كاندید بكاته‌وه.
تره‌مپ راشیگه‌یاندووه، "هه‌مووان ده‌یانه‌وێت خۆی كاندید بكاته‌وه" و هیچ پاڵێوراوێكی دیموكراتییه‌كانیش ناتوانێت له به‌رامبه‌ریدا سه‌ربكه‌وێت.
تره‌مپ له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رۆژی هه‌ینی رابردوو له به‌ریتانیا به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاندووه، نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی كاندید بكاته‌وه و ده‌شڵێت: "ته‌واوی دیموكراته‌كان ده‌ناسم، هیچ كه‌سێكی تێدا نییه بتوانێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌رامبه‌رم سه‌ربكه‌وێت".
تره‌مپ به‌ر له جێ‌ھێشتنی به‌ریتانیا، له لێدوانه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌وانان، پرۆتۆكۆلێكی دیكه‌ی شاهانه‌ی له‌و وڵاته پێشێلكرد، ئه‌ویش ئاشكراكردنی ته‌واوی ورده‌كاری گفتوگۆكان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌لیزابێسی دووه‌می شاژنی به‌ریتانیا، به گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ، گفتوگۆكان له باره‌ی ئاڵۆزی پرۆسه‌ی برێكسیت (چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا) بووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر تره‌مپ، له‌كاتی پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن شاژنی به‌ریتانیاوه، وێڕای دواكه‌وتنی بۆ ماوه‌ی 15 خووله‌ك، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پێشێلی پرۆتۆكۆله‌كانی كردووه و به پێش شاژن كه‌وتووه، ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی به‌ریتانیا و جیهان لێكه‌وته‌وه.
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ شاژن، تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانان، گوتی: "له كاتی خواردنه‌وه‌ی چا له قه‌ڵای ویندسۆر، شاژن رایگه‌یاندووه كشانه‌وه‌ی به‌ریتانیا كێشه‌یه‌كی زۆر زۆر ئاڵۆزه، هیچ كه‌سێك نازانێت ئاڵۆزییه‌كه‌ی چه‌نده، هه‌مووان پێیان وایه پرسێكی دژواره و ده‌ڵێن با بزانین چی رووده‌دات؟".
له باره‌ی كه‌سایه‌تی شاژنیش، كه ته‌مه‌نی 92 ساڵه، تره‌مپ ده‌ڵێت: "ژنێكی ژیر و زیره‌ك و لێهاتووه، زۆریش جوانه، كه ده‌ڵێم جوانه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له ناخ و رووخساره‌وه جوانه".
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م