دوو خۆپیشاندەری دیکە لە میسان گیانیان لەدەستدا

ژماری قوربانیان لە زیادبووندان

K24 – هه‌ولێر:

دوو لە بریندارانی دوێنێ شەممەی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای میسان گیانیان لەدەستدا و ژمارەی کوژراوان بۆ سێ کەس زیادیکرد. 

ئەحمەد کەنعان، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای میسان، لە بارەی ره‌وشی تەندروستی خۆپیشاندەران بە بەغداد پۆستی گووت: "بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی هێزە ئەمنییەکان، دوو لە خۆپیشاندەران دوێنێ برینداربوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیان گیانیان لەدەستدا، تاکو ئێستا سێ کەس کوژراون".

بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و گەندەڵی، لە چەند پارێزگایەکی عێراق خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و تاکو ئێستاش ژماره‌یه‌ك کوژراو و بریندار لە ریزی خۆپیشاندەران هەن.

هەر بەهۆی مەترسی زیاتر تەشەنەکردنی خۆپیشاندانەکان، حکوومەتی عێراق دوێنێ شەممە بریاری راگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دا.

H.J