خۆپیشاندانەکانی نەجەف ئاراستەی فرۆکە ئێرانییەکانی گۆڕی

K24 – هه‌ولێر: 

لە درێژەی نیشاندانی ناڕەزایەتییەکانیان، سەدان خۆپیشاندەر رۆژی هەینی رابردوو چوونە ناو فرۆکەخانەی نەجەف و پشێوی زۆریان دروستکرد، ئەمەش کاریگەری لەسەر گەشتەکانی ئەو فرۆکەخانەیە دروستکردووە.

رەزا جعفرزادە، سەرۆکی دەستەی فرۆکەوانی مەدەنی ئێران، لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئێران رایگەیاند: "بەهۆی کێشەکانی فرۆکەخانەی نەجەف، فرۆکە ئێرانییەکان سەرنشینەکانیان بۆ بەغداد دەگوازنەوە".

پێشتریش هه‌ردوو كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی فلای دوبه‌ی ئيماراتى و رۆیالی ئه‌رده‌نی، راگرتنی گه‌شته‌كانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف راگه‌یاندبوو.

دژی کەمی خزمەتگوزاری و گەندەڵی، لە چەند پارێزگایەکی باشووری عێراق خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و تاکو ئێستاش ژماره‌یه‌ك کوژراو و بریندار لە ریزی خۆپیشاندەران هەن.

H.J