تره‌مپ: یه‌كێتی ئه‌وروپا دوژمنی ئه‌مه‌ریكایه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رووسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و چین به دوژمن ناو ده‌بات.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CBS News گوتوویه‌تی: " رووسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و چین دوژمنمانن".
پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و هێلسینكی پایته‌ختی فینله‌ندا بۆ دیداری ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا بكه‌وێته رێ، تره‌مپ له دیداری كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كه‌ی سكوتله‌ندا گوتوویه‌تی: "پێموایه دوژمنانمان زۆره، یه‌كێتی ئه‌وروپا دوژمنه، بزانه له بواری بازرگانیدا چی پێكردووین، له‌وانه‌یه بیرت بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌چێت، به‌ڵام دوژمنن، رووسیاش له هه‌ندێك گۆشه‌وه دوژمنه، چین دوژمنی ئابوورییمانه، بێگوومان ئه‌وانه دژمنی ئه‌مه‌ریكان".