به فه‌رمی، باشترینه‌كانی مۆندیالی 2018 ده‌ستنیشان كران

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له فایناڵی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، شكستی به كرواتیا هێنا و بۆ دووه‌مجار كه‌ڵه‌شێره‌كان له مێژوودا بوونه پاڵه‌وانی مۆندیال.
له دوای یارییه‌كه له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا كرا، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو.
ـ به فه‌رمی لوكا مودریچ به باشترین یاریزانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌ستنیشان كرا.
ـ هاری كه‌ین به 6 گۆڵ بووه گۆڵكاری مۆندیالی 2018ـی رووسیا.
ـ كلیان مباپێ به لاوترین یاریزانی مۆندیالی رووسیا ده‌ستنیشان كرا.
ـ كۆرتوای گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به باشترین گۆڵپارێزی مۆندیال ده‌ستنیشان كرا.
ـ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا خه‌ڵاتی یاری خاوێنی پێبه‌خشرا.
گرینگ‌ترین رووداو و ئاماره مێژووییه‌كانی مۆندیال
ـ پۆگبا یه‌كه‌مین یاریزانه له دوای 1982 له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا له فایناڵی مۆندیال گۆڵ ده‌كات.
ـ ماریۆ ماندزۆكیچ یه‌كه‌م یاریزانه له مێژووی فایناڵی مۆندیال به هه‌ڵه گۆڵ له‌خۆیان ده‌كات.
ـ ئانتوان گریزمان یه‌كه‌مین یاریزانی فره‌نسایه له فایناڵی مۆندیال گۆڵ و ئاسیست ده‌كات.
ـ فەڕەنسا 20 یاریە تووشی شکست نه‌بووه، کاتێک گریزمان گۆڵ تۆمار دەکات
ـ له دوای فرانز بێكنباوه‌ر و ماریۆ زاگالۆ، دیشامپ بووه سێیه‌مین كه‌س له مێژوودا، وه‌ك یاریزان له 1998 وه‌ك راهێنه‌ر له 2018 ناسناوی مۆندیال بباته‌وه.
ـ ئیڤان پێرسیچ بووه یه‌كه‌م یاریزانی كرواتیا له‌مێژووی پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كان 7 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه.
ـ دیشامپی ته‌مه‌ن 49 ساڵ لاوترین ڕاهێنه‌ره ده‌بێته پاڵه‌وانی مۆندیال له‌دوای فرانز بیکنباوه‌ری ئه‌ڵمانیا له ساڵی 1990 که ته‌مه‌نی 40 ساڵ بوو.
ـ ڕافایل ڤارن یه‌که‌مین یاریزانه له یه‌ک ساڵدا چامپیۆنزلیگ و مۆندیال به‌ده‌ست ده‌هێنێت له دوای ڕۆبێرتو کارلۆسی به‌ڕازیلی له ساڵی 2002
