خه‌ڵكی به‌سره هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆیان ده‌وێ
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی پاریزگای به‌سره له باشووری عێراق، سوورن له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی داخوازییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت. هه‌ندێك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی قسه‌یان بۆ شڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌سره كردووه ده‌ڵێن: "تا داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت، خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌ندێكی دیكه زیاتر له‌وه داوا ده‌كه‌ن و به كوردستان 24ـیان راگه‌یاندووه: "داواكارین به‌سره بكریته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ".
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان شاری به‌سره و پارێزگاكانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌و سه‌ره‌ڕای كوشتنی زیاتر له 12 خۆپیشانده‌ر و برینداركردنی ده‌یانی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه، به‌ڵام هێشتا خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان.