زیادكردنی بوودجه‌ی ناتۆ رووسیا ده‌ترسێنێ
K24 - هه‌ولێر:
دیمیتری بیسكۆف، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایگه‌یاند: "زیادكردنی بوودجه‌ی هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رووسیا ناچار ده‌كات بكه‌وێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه".
بیسكۆف له دیدارێكی كه‌ناڵی ئاڕ تی رووسی گوتوویه‌تی: "ناتۆ ئامرازێكی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ش دامه‌زراوه، ئه‌وه ئامانجه شاراوه‌كه‌ی ناتۆیه، كاتێك هاوپه‌یمانێتییه‌كه به ئاشكرا ده‌ڵێت رووسیا نه‌یارمانه و بوودجه زیاد ده‌كه‌ن، واتای ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر رووسیا پێویسته بكه‌وێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و به‌رده‌وام به‌ئاگا بین".
گوته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ناتۆوه، كۆڕی سه‌ربازی و بڕیاربه‌ده‌ستانی رووسیا رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر و هێزه چه‌كداره‌كان و پیشه‌سازیی سه‌ربازی رووسی رێوشوینی پێویست له به‌رچاو ده‌گرن".