ڤاڵڤێردی ده‌ستبه‌رداری نیوه‌ی پێكهاته‌ی بارسێلۆنا ده‌بێت
رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا له ژماره‌ی ئه‌مرۆیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی له دواین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بلوگرانا پلانی وه‌رزی داهاتووی یانه‌كه‌ی خستووه‌ته روو و داوای كردووه 8 یاریزانی ئێستای یانه‌كه به‌ڕێبكرێن.
له لیسته‌كه‌ی ڤالڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا (پاكۆ ئالكاسێر، ئاندرێ گۆمێز و ئه‌لێكس ڤیدال پێشه‌نگیان گرتووه هه‌روه‌ها ڤالڤێردی داوای كردووه هه‌ریه‌كه له (مونیر حه‌دادی، مارلۆن سانتۆس، دۆگلاس پێرێرا، رافینا و سێرجی سامبه)ر له یانه‌كه به‌ڕێ بكرێن.
له لایه‌كی دیكه رۆژنامه‌ی سپۆرت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڤالڤێردی داوای كردووه پێش گه‌شته‌كه‌یان بۆ ئه‌مریكا ئه‌و یاریزانانه به‌ڕێبكرێن، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش جگه له ئه‌ندرێ گۆمێز ئه‌و یاریزانه‌كانی دیكه هیچ گرێبه‌ستێكیان له لایه‌ن یانه‌كانی دیكه‌وه پێشكه‌ش نه‌كراوه.