كورد پۆستێكی دیكه‌ی له كه‌ركووك له‌ده‌ستدا
K24 - كه‌ركووك:
به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق، كه واژۆی عه‌دیلی حه‌موود، وه‌زیری ته‌ندرووستی له‌سه‌ره، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندرووستی كه‌ركووك، له كورد ده‌سه‌نرێته‌وه و كه‌سێكی دیكه له نه‌ته‌وه‌ی توركمان له شوێنی داده‌نرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه كراوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه داوه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، له‌مه‌ودوا دكتۆر (كه‌ریم وه‌لی)، له نه‌ته‌وه‌ی توركمان، ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندرووستی كه‌ركووك.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه له ماوه‌ی رابردوو، دكتۆر (سه‌باح زه‌نگه‌نه)، له پشكی یه‌كێتی له‌و پۆسته‌دا بووه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، به رێككه‌وتنی ژێر به ژێر، شاره‌كه راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه و له‌و كاته‌وه‌ش پرۆسه‌ی پاكتاوكردنی به‌رپرسانی كورد، له شاره‌كه به‌رده‌وامه، له كاتێكدا ئه‌و پۆستانه پشتر دابه‌شكراون و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پشكی خۆی له پۆسته‌كانی شاره‌كه وه‌رگرتووه.
ا. م