ماتویدی: دڵخۆشین كه‌ باشترین یاریزانی تۆپی پێ په‌یوه‌ندی به‌ یوڤی كرد

ماتویدی باسی په‌یوه‌ندیكردنی كریستیانۆ به‌ یوڤێنتۆس ده‌كات

 ماتوێدی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس باس له‌ هاتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ تیپه‌كه‌یان و بوون به‌ پاڵه‌وانی مۆندیال ده‌كات.

ماتوێدی بۆ رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیڵۆ سپۆرتی ئیتاڵی ده‌ڵێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی تۆپی پێیه‌ و له‌گه‌ڵ ئێمه‌ به‌باشترین شێوه‌ یاریی ده‌كات.

ماتوێدی ده‌شڵێت: من بوومه‌ پاڵه‌وانی جامی جیهانی، رۆناڵدۆش یۆرۆی برده‌وه‌، به‌ڵام جامی جیهانی زۆر گرنگتره‌ له‌ یۆرۆ.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی یوڤێنتۆس دڵخۆش بوون كه‌ فڕه‌نسا بووه‌ پاڵه‌وان و هه‌موویان پیرۆزباییان لێكردووم، هه‌مووشیان به‌هاتنی كریستیانۆ بۆ یوڤی دڵخۆشن.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ هاوینی ئه‌مساڵ به‌ 105 ملیۆن یۆرۆ له‌ یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد و دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ فه‌رمی به‌ میدیاكان ناسێندرا.