ئاستی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان زیادیكردووه
K24- هه‌ولێر:
به‌كاریگه‌ری ته‌واوبونی بیره نه‌وته نوییه‌كان، به‌رهه‌می نه‌وتی كێڵگه‌ی پێشابوور به رێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ زیادیكردووه.
كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی بلاویكردەوە، چوار بیره نه‌وتی نوێ له كیڵگه‌ی پێشابوور كه‌وتوونه‌ته به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌رهه‌می نه‌وتی رۆژانه 10 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه زیادیكردووه.
گه‌نه‌ڵ ئینێرجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "خەریكی ئامادەكارین بۆ بیری پێنجه‌م كه به كه‌وتنه‌كاری ئه‌و بێره نه‌وته‌ش، به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له سنووری ئه‌و ناوچه‌یه له نێوان 4 تا 7 هه‌زار و 500 به‌رمیلی دیكه زیاد ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان، به‌رهه‌می نه‌وتی كیڵگه‌ی پێشابوور له‌مانگی داهاتوو بۆ 3 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بیره‌كانی ژماره 6 و 7 لێده‌درێن.
كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "دی ئێن ئۆ" كیڵگه‌كانی پیشابوور و تاوكێ به‌رێوه‌ده‌به‌ن، به‌جۆرێك 75%ی پشكه‌كانی پێشابوور له‌لایه‌ن "دی ئێن ئۆ"ـی نه‌رویجیه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت و ئه‌وی دیكه‌ش بۆ گه‌نه‌ڵ ئینێرجی ده‌گه‌رێته‌وه.
H.B