حكوومەتی ھەرێم وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەداتەوە
K24 - ھەولێر
له‌باره‌ی ره‌خنه‌كانیان له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان، بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان له حكوومه‌تی هه‌رێم، له رێگه‌ی كوردستان24ه‌وه وه‌ڵامی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌داته‌وه و رایدەگەیەنێت، ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان به یاسا ده‌سته‌به‌ر كراوه و هه‌ر سهرپێچیهكیش هه‌بووبێت به‌دواداچوونی بۆ كراوه.
له‌دوایین راپۆرتی خۆیدا ده‌رباره‌ی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له جیهان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا باسی عێراقی كردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتووەو رایگەیاندووە، ئازادی راده‌ربڕینی كۆت وبه‌ند كردووه. بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان له حكەومهتی هه‌رێم ئه‌و گوتانە ره‌تده‌كاته‌وه و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ بوونی ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.
دیندار زێباری، بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بە كوردستان24 راگەیاند: "زیاتر لە 7 ھەزار رۆژنامەنووس و زیاتر لە 800 بڵاوكراوەلە ھەرێمی كوردستان ھەیە، بۆ ھەرێم ئەو رێژەیە زۆرە، دەیسەلمێنێ ئازادی رادەربڕین لە چ ئاستێكدایە. ئەگەر ھەر كێشەیەكیش ھەبووبێت لە رێگەی یاسا چارەسەركراوە".
ئه‌گه‌رچی له راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا زۆرجار تێبینی و ره‌خنه له‌باره‌ی كاری رۆژنامه‌وانی و ئازادی راده‌ربڕین رووبه‌ڕووی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێیوایه ئه‌و راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی ده‌رباره‌ی ئازادی راده‌ربڕین لەبارەی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌بنه‌وه، زۆرجار زانیارییه‌كانیان دروست نین و سهرچاوهكانیشیان جێی گومانن.
لەوبارەوە هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دەڵێت: "لە رووی ئازادی رادەربڕین ئێمە ناڵێین لە ھەرێمی كوردستان ھەموو شتێك تەواوە و گرفتمان نییە، بەڵام پانتایی ئازادی رادەربڕین و كاری میدیایی دەسەبەركراوە، كاری راگەیاندن بە یاسا و سزا رێكخراوە و سەندیكای رۆژنامەنووسانیش چاودێری دەكات".
گوتیشی: "راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان زۆرجار زانیاری لە ھەندێك كەس وەردەگرن كە ئێمە نازانین ئەو كەسانە رۆژنامەنووسن یان چاودێرن، گەلێك جار داتای ناڕاست دەخرێتەڕوو، خۆزگە داتاكان راست بووان، بۆ ئەوەی ئێمەش پشتیوانیمان لەو جۆرە راپۆرتانە كردبایە".
ئازادی راده‌ربڕین به‌پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌ساڵی 2008ه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا دابینكراوه، به‌ڵام لێره و له‌وێ ره‌خنه له جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌نده‌كانی یاساكه ده‌گیرێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
ھ.م