رابیچ به‌و پاره‌یه‌ی له مۆندیال ده‌ستی كه‌وت گوندێكی له مه‌ینه‌تی رزگار كرد

ئانتێ رێبیچ ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا ده‌بێته نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌پێناو ژیانه‌وه سه‌روه‌ت و سامان ده‌به‌خشن و ئه‌و یاریزانه‌ی یانه‌ی فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی بڕیاریدا ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه‌ی له مۆندیالی رووسیا ده‌ستی كه‌وتووه به‌و گونده ببه‌خشێت كه لێی له‌دایكبووه.
ئانتێ رێبیچ ناوه‌ڕاستكاری كڕواتیا و یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی دوای مۆندیال ژیانی 500 دانیشتووی گوندی ئیمۆتسكی بووژانده‌وه، هه‌مان رێچكه‌ی ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی گرته به‌ر كه چالاكی خێرخوازی ده‌كه‌ن و سه‌روه‌ت و سامان له‌پێناو له‌ناوبردنی هه‌ژاری ده‌به‌خشن، رێبیچ په‌یامێكی دیكه‌ی وه‌رزشی بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان ئاراسته‌ی جیهان ده‌كات.
رێبیچ به‌هۆی ئاستبهرزیهوه له 2013 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی فیۆرێنتینای ئیتاڵی ده‌كات و دوای 19 ساڵ له گونده‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه، ساتی جیابوونه‌وه له‌و زێده‌ی ناخۆشترین و خۆشترین بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌رده‌می منداڵی و هه‌رزه‌كاری لێ تۆمار كردووه، ئیدی به‌ناچاری بۆ ئیتاڵیا كۆچ ده‌كات.
رێبیچ دوای پێنج ساڵ له دووركه‌وتنه‌وه و بوون به یاریزانی دووه‌م باشترین هه‌ڵبژارده‌ی جیهان، گونده‌كه‌ی له‌بیر ناكات و وه‌فا و سۆزی ئه‌و یاریزانه ژیانێكی نوێ به خه‌ڵك و گوندی ئیمۆتسكی ده‌به‌خشێته‌وه، كه خه‌ڵكی ئه‌و گونده به‌درێژایی مۆندیال به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كوڕه گوندیهكه پاڵپشی ئه‌و یاریزانه‌یان كرد.
كوڕه به‌وه‌فاكه‌ی ئیمۆتسكی، ئانتێ رێبیچ دوای بردنه‌وه‌ی پله‌ی دووه‌می مۆندیال، بڕیار ده‌دات ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌ماوه‌ی مۆندیال ده‌ستی كه‌وتووه بیبه‌خشێت به گونده‌كه‌ی و به‌به‌خشینی پاره قه‌رزه‌كانی سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی سڕیه‌وه، گونده‌كه‌شی به‌ته‌واوی له مه‌ینه‌تیه‌كان رزگار كرد و ژیانێكی نوێی به‌و 500 كه‌سه به‌خشی كه له ئیمۆتسكی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كوڕه كڕواتیه 24 ساڵیه‌كه به‌رده‌وامی به په‌یامی وه‌رزش و ژیاندا و ناوی خۆیشی له مێژووی وڵاته‌كه‌ی نووسیه‌وه نووسیه‌وه.
