پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هاتووچۆدا ده‌گرێت كه سه‌رپێچی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدۆییه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، كه پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی یاسا و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به هاتووچۆیه، ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمێلێكدا ده‌گرێت، كه تابلۆی هاتووچۆی پێوه و له شوێنێكی قه‌ده‌خه رایگرتووه.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری تۆیۆتا كرۆلایه، سه‌ر به هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه و تابلۆكه‌ی شینه و لێی نووسراوه (هاتووچۆ)، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه، باری كرێنی تایبه‌ت ده‌كرێت و ده‌برێته شوێنی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێله ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كان روون ده‌بێته‌وه، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه، له شوێنێكی قه‌ده‌خه رایگرتووه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی جێهێشتووه.
ئۆتۆمبێله‌كه له شوێنێكی قه‌ده‌خه رایگرتووه، له نزیكی چوارڕیانی كشتوكاڵ، كه به چوارڕیانی (فلكه‌ی زراعه) ناسراوه و ئێستا ترافیك لایته‌كه داخراوه، ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیارانی شاری هه‌ولێر.
ساتی ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه
ا. م