سه‌در داوای هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌كان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
موقتەدا سەدر داوادەكات، دانوستانەكانی پێكھێنانی حكومەت تا دوای جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران، ھەڵپەسێردرێن.
لە تویتێكدا كه لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووه‌ته‌وه، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و پاڵپشتیكاری ھاوپەیمانی سائروون، داوا لەلایەنە سیاسییەكانی عێراق ده‌كات، تا جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران، دانوستان و گفتوگۆی پێكھێنانی حكومەت رابگیرێن.
لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەكان، لایەنە سیاسییەكانیش لەسەر گفتوگۆكانیان بۆ پێكھێنانی حكومەت به‌رده‌وامن.
رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێرق به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام تا ئێستا نه ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، نه هێزه سه‌ره‌كی و براوه‌كان توانیوویانه بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان، تا له ریگه‌یه‌وه حكوومه‌تێكی نوێ پێكبهێنرێت.