عامری دان به كه‌موكورتی حكوومه‌ته‌كانی عێراقدا ده‌نێ
K24 - هه‌ولێر:
ھادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانی فەتح ئاشكرای دەكات، حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق نەیانتوانیووە خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك دابینبكەن.
لە گوتارێكی تەلەفزیۆنیدا، ھادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: "حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق نەیانتوانیووە خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك دابینبكەن. لە ماوەیەكی كورتدا گەلی عێراق دوو پەیامی بەھێزیدا، یەكەمیان بە بایكۆتكردنی ھەڵبژاردنەكان و دووەمیان بە خۆپیشاندانەكانی ئەمجارە".
ھادی عامری كە سەركردەشە لە حەشدی شەعبی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێمە كەمتەرخەم بووین بەرامبەر بە خەڵك، پێویستە دان بەم راستیەدا بنێین.
باره‌گاكانی رێكخراوی به‌در كه هادی عامری ئه‌مینداری گشتییه‌تی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه كراوونه‌ته ئامانج و به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی چاودێرانی سیاسی خه‌ڵكی به‌سره و باشووری عێراق له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران تووڕه‌ن و به ئامانجكردنی باره‌گای هێزه هاوپه‌یمان و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران، ده‌یانه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگه‌یێنن كه چیدیكه قه‌بووڵی ئه‌و بارودۆخه ناكه‌ن.