به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای عێراق خۆپیشاندانه‌كان به نایاسایی ده‌زانێ
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆپیشاندانه‌كان نایاساین، چونكه خۆپیشانده‌ران مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه.
لیوا سامر ئه‌لحوسه‌ینی فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 گووتی: "هه‌ندێ گێره‌شێوێن خۆیان خزاندووه‌ته نێو خۆپیشانده‌ران و كاری تێكده‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش به‌شێكمان لێ ده‌ستگیركردوون و ره‌وانه‌ی دادگامان كردوون".
لیوا سامر ئه‌لحوسه‌ینی ــ فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا گووتی: "به‌داخه‌وه هه‌ندێ له گێره‌شێوێنه‌كان خۆیان خزاندووه‌ته نێو خۆپیشانده‌ران و ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئێمه‌ش وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی دادگا كراون بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویست له دژیان بگیرێته‌به".
هه‌روه‌ها گووتی: "تێكده‌ره‌كان له نێو خۆپیشانده‌راندا، هه‌وڵی ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان ده‌ده‌ن و كاری تێكده‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له دژی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، بۆیه خۆپیشاندانه‌كان نایاساین، چونكه مۆڵه‌تی فه‌رمیان وه‌رنه‌گرتووه و له‌م رووه‌شه‌وه داوا له خۆپیشانده‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانیان ده‌كه‌ین، كه مۆڵه‌تی خۆپیشاندان وه‌ربگرن".
ماوه‌ی 10 رۆژه هاووڵاتیانی شاری به‌سره و شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق دژی نه‌بوونی كاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و كار، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و تا ئیستا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و پاسه‌وان باره‌گاكانه‌وه زیاتر له 12 كه‌س كوژراوون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.