خۆشه‌ویستی عێراقییه‌كان ماڵئاوایی ده‌كات

عێراقییه‌كان بۆ رۆیشتنی نیگه‌ران بوون

K24 - هه‌ولێر:

فۆمیو ئیوای، ئەگەرچی بۆ عێراقییەكان بە وشە ناوھێنانی سەخت بوو، بەڵام ئەوان لە دڵدا ئەو ناوە ژاپۆنیەیان پاراستووە. فۆمیو ئیوای، باڵیۆزی پێشووی ژاپۆن لە عێراق بە رەفتارە جوانەكانی سەرنجی خەڵكی عێراقی بۆ لای خۆی راكێشاوە. بەشێوەیەك كە بە تەواوبوونی ئەركی لە عێراق خەڵكێكی زۆری نیگەران كردووە.

فۆمیو ئیوای، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق ده‌ڵێت: "گەورەترین دەستكەوت بەرفراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ژاپۆن و عێراقە لە ھەموو روویەكەوە، نه‌ك تەنیا پەیوەندی نێوان حكومەتەكان، بەڵكو لەنێوان خەڵكی، بڕوام وایە، پەیوەندی نێوان خەڵك لە گرنگترین خاڵەكانی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵاتە"

هاووڵاتییه‌كی عێراقی ده‌ڵێت: "زۆرم خۆشەوێت، كاتێك لە جەژنی رەمەزان پیرۆزبایی لە خەڵكی عێراق كرد و خۆشترین شت ئەو كاتەبوو كە خواردنی گایمەری عەرەبی خوارد، زۆر حەزی لە خواردنی رەسەنی عێراقی بوو. وا ھەستت دەكرد كە پەنجا ساڵ لێرە ژیاوە و عێراقییە"

ئه‌و باڵیۆزه‌ له‌ چه‌ندین بۆنه‌ی ئایینی و نیشتمانی عێراقییه‌كاندا په‌یامی به‌ زمانی عه‌ره‌بی پێشكه‌ش ده‌كرد و به‌ ساده‌یی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی داده‌نیشت و  له‌سه‌ر سینییه‌ك نانی به‌یانیانی جه‌ژنیشی ده‌خوارد.

ئاماده‌كردنی: عه‌لی فاخر