پۆلیسی سلێمانی: سێ هاووڵاتی لەكاتی مەلەكردندا خنكان
K24 - هه‌ولێر:
سێ هاووڵاتی له كاتی مه‌له‌كردن له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی دوكان و له چه‌مێكی نزیك گوندی ساڵانانی سه‌ر به قه‌زای چوارتا، خنكان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ 20 ی 7 ی 2018، لەبەشی سەرەوەی دەریاچەی دوكان و لەكاتی مەلەكردندا دایك و كچێك بەناوەكانی (ش. م. ع) لە دایكبووی 1970 و (ك. أ. س) لەدایكبووی 1992، كە دانیشتووی قەزای دوكانن و بەخێزانی بۆ مەلەكردن روویان لەناوچەكە كردبوو، خنکان.
هەر ئەمڕۆ و لەچەمێکی نزیك گوندی هه‌مان گوند، گه‌نجێكی دیكه به‌ناوی (ش. م. س) لەدایكبوی 1992 لەكاتی مەلەكرندا خنكا.
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمەكانیان دەرهێنرانەوە و رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراون.
لەئێستادا لەلایەن هەردوو بنكەی پۆلیسی دوكان و بنكەی پۆلیسی چوارتاوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هێزەكانی پۆلیس چەندین جار ڕێنماییان بەهاووڵاتیان داوە كە مەلەكردن لە هەندێك شوێن قەدەخەیە.
ا. م