ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی تره‌مپ و كچانی "پله‌ی بۆی" به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌خنه‌ی توند له مایكل كۆهینی پارێزه‌ری پێشووی خۆی ده‌گرێت، كه به نهێنی گفتوگۆیه‌كی نێوان خۆی و یه‌كێكی دیكه‌ی تۆماركردووه، تێیدا باس له پێدانی پاره به ژنێك ده‌كه‌ن، كه وێنه‌كانی له گۆڤاری "پله‌ی بۆی" بڵاوده‌كرێته‌وه و پێده‌چێت تره‌مپ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌بووبێت.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرتانه‌ی نیویۆرك تایمز، تره‌مپ له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه نووسیویه‌تی: "هه‌واڵه باشه‌كه ئه‌وه‌یه، سه‌رۆكی دڵخوازهكهتان هیچ شتێكی هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه"، ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، تۆماره ده‌نگییه‌كه هی دوومانگ به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكایه، كه له تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 ئه‌نجامدرا.
تۆماره‌كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی (FBI)ی له‌و كاته‌ی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی كۆهین، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، تره‌مپیش ده‌ڵێت: "هیچ گونجاو نییه حكوومه‌ت له به‌یانییه‌كی زوودا هه‌ڵبكوتێته سه‌ر ماڵی پارێزه‌رێك، پێشتر ئه‌وه رووینه‌داوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌وه‌ش نه‌گونجاوتر ئه‌وه‌یه پارێزه‌رێك گوته‌ی بریكاردهرهكهی تۆمار بكات، شتی له‌وجۆره رووینه‌داوه و یاساییش نییه".
تۆماره ده‌نگییه‌كه له باره‌ی ئه‌گه‌ری پێدانی پاره‌یه له به‌رامبه‌ر بێده‌نگبوونی كچێكی سه‌ر به‌رگی گۆڤاری "پله‌ی بۆی"، به‌ناوی "كارین مهكدۆگال"، كه دووپات له‌وه ده‌كرێته‌وه، له ماوه‌ی ساڵانی 2006 بۆ 2007، په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بووه، ئه‌و كات هێشتا تره‌مپ نه‌هاتبووه ناو سیاسه‌ت.
به گوێره‌ی ئه‌وانه‌ی گوێیان له تۆماره ده‌نگییه‌كه بووه، تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه به هیچ شێوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی دادگا ناكرێته‌وه، به‌تایبه‌تیش كه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌داوه‌ته ئه‌و كچه.
مایكل كۆهین، پارێزه‌ری پێشووی تره‌مپ، ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراواندایه، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له ژێر راسپارده‌ی رۆبهریت میوله‌ر،داواكاری تایبه‌ته، كه لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ری بوونی په‌یوه‌ندی ژێر به ژێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رووس ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرنال"، بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێشتر مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گفتوگۆی وه‌كو بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی، به بڕی 150 هه‌زار دۆلار، به رۆژنامه‌ی "ناشناڵ ئینكوایرهر" فرۆشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و رۆژنامه‌یه چیرۆكه‌كه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی كۆمپانیای خاوه‌ندارێتی رۆژنامه‌كه، "ئه‌مێریكان میدیا"، هاوڕێی تره‌مپه.
ا. م