به‌شێك له ناكۆكییه‌كانی سووریا ئه‌م دراوه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
بوونی وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، له‌سه‌ر دراوی (2 هه‌زار لیره‌یی)، له ئیدله‌ب كێشه‌ی له نێوان چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و دانیشتووانه‌كه‌ی درووست كردووه.
ئێستا جارێكی دیكه، دانیشتووانی ئیدله‌ب، ده‌ستییان به ئاڵوگۆڕی ئه‌و چه‌شنه دراوه كردووه، بوونی وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیش له‌سه‌ر دراوه‌كه، چه‌كدارانی ناچار كردووه رێگری له‌و ئاڵوگۆڕه بكه‌ن.
رووسیه‌لیه‌وم، له زاری سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده دۆلار به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌ڵام دراوی 2 هه‌زار لیره‌ی سووریش، بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل به‌كارده‌هێنرێت.
رۆژنامه‌ی "الوطن"یش بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی دێنه‌وه پارێزگاكه بۆ سه‌ردانی كه‌سوكارییان، رۆڵیان له دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دراوه كاغه‌زییه هه‌یه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه و كڕین و فرۆشتن، ته‌نها به دۆلار و لیره‌ی توركی بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه شكستییان هێناوه و به‌كارهێنانی لیره‌ی سووری، بووه‌ته واقیع.
كێشه‌ی سه‌ره‌كیش، بوونی وێنه‌ی ئه‌سه‌ده له‌سه‌ر دراوه‌كه، چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دراوه بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانییان وه‌ك رۆژنامه‌كه باسی ده‌كات، بێسووده.
ا. م