زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت

لە سلێمانی بڕیارەكە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

بەرێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەنوسراوێکی فەرمی جگە لە زمانی کوردی، وتنەوەی زمانی بیانی لە دایەنگەکانی سنووری سلێمانی قەدەخەکرد. بڕیارەکەشیان رەوانە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردووە بۆ ئەوەی ھەوڵبدرێت لەپارێزگاکانی دیكەی ھەرێمش بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 زۆرینەی بەخێوکەران پێشوازیان لەبڕیارەکە کردو توێژەرانی کۆمەڵایەتیش دەڵین، بڕیارەکە رای زۆرینەی پسپۆرانی پەروەردەیی جیھانە کە لەوتەمەنەدا منداڵ واباشترە زمانی دایکی فێربکرێت.

لە زۆربەی دایەنگەکانی ھەرێمی کوردستان منداڵان لەپاڵ فێربوونی وشەکانی زمانی دایکدا وشەکانی زمانەکانی دیکەشیان فێر دەکرێـت، لەھەندێك لەدایەنگەکانیشدا تەنھا وشەکانی زمانی بیانیان پێ دەوترێتەوە، بەرێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەنوسراوێکی فەرمی جگەلە زمانی کوردی گوتنەوەی زمانی بیانی لە دایەنگەکانی سنووری سلێمانی غەدەغەکرد، بڕیارەکەشیان رەوانە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردووە بۆ ئەوەی ھەوڵبدرێت لەپارێزگاکانی تری ھەرێمش بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ھیوا رەحمان، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان لە بەرێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە كوردستان24 گوت: "دەبێ لە سەرەتادا منداڵ زمانی دایك فێربێت ئینجا زمانەكانی دیكە، بۆیە بڕیارماندا زمانە بیانییەكان لە دایەنگەكان قەدەخە بكرێت".

بڕیاری قەدەخەکردنی زمانە بیانییەکان لەدایەنگەکان لەسلێمانی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ھەردایەنگەیەکیش پابەندنی ئەو رێنمایە نەبێت، چاودێر و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرنە بەر، بەشێك لە بەڕێوەبەرانی دایەنگەکان دەڵێن بڕیارەکە پێشوازی باشی لێکراوە سەرەرای رەخنەی ھەندێك لەبەخێوکەران.

لەوبارەوە کەژاڵ ئەبوبەکر، بەرێوبەری یەكێك لە دایەنگەكانی سلێمانی دەڵێت: "لە كۆی 10 منداڵ یەكێكیان زمانی نەكراوەتەوە یان بە باشی كوردی نازانێ".

توێژەرانی کۆمەڵایەتیش دەڵین، بڕیارەکەی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی رای زۆرینەی پسپۆرانی پەروەردەیی جیھانە کە لەوتەمەنەدا منداڵ واباشترە زمانی دایکی فێربکرێت.

ئادیان عەزیز، توێژەری كۆمەڵایەتی ئاماژە بەوەدەكات: "پێشتریش زۆر داوامان كردووە كە تەنھا زمانی كوردی لە دایەنگەكان بەكاربھێندرێ، ھەندێك منداڵ وایان لێھاتووە، نە فێری زمانی كوردی بوونە و نە زمانەكانی بیانیش".

ھ.م

زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت
زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت
زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت
زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت
زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت
زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت
زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت
زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت
زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت
زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت
زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت
زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت
زمانی بیانی لە دایەنگەكان قەدەخە دەكرێت