زیانی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ له‌سه‌ر ئابووری و بازاڕه‌كانی جیهان
K24 - هه‌ولێر:
هێشتا كاریگه‌ری لێدوانه دژبه‌یه‌كه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین له‌سه‌ر بازاڕه جیهانییه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه كه‌چی بازاڕه‌كان توشی بارێكی قورس‌تر بوون، به‌هۆی لێدوان و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا و رووسیا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكی سووریا و له‌ناوبردنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.
دوای توندتر بوونی لێدوانه‌كان و باسكردنی ئاڕاسته‌كردن و مووشه‌ك و ته‌قاندنه‌وه‌ییان له‌لایه‌ن هه‌ردوو لا، ره‌وشی بازاڕه‌جیهانییه‌كان گۆڕانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌جۆرێك ته‌نها له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا نرخی نه‌وت زیاتر له‌سه‌دا یه‌كی به‌هاكه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار دوای زیاتر له 3 ساڵ گه‌یشته‌وه سه‌رووی 72 دۆلار، هاوكات متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران به بازاڕه‌كان لاوازبوو، ئه‌مه‌ش نرخی زێری به‌رزكرده‌وه.
لێدوانه‌كان كاریگه‌ری ئابوورییان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو وڵاتیش هه‌بوو، بۆرسه‌ی نیوۆرك به‌رێژه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا سفرو پۆینت 1 دابه‌زینی تۆماركرد دوای چه‌ند كاتژمێرێك له تویته‌كه‌ی تره‌مپ به‌های پشكی به‌شێك له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانیش روویان له داكه‌وتن كرد, به‌ڵام كاریگه‌ریگه‌رییه‌كه له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی رووسیا زیاتره، به‌جۆرێك له دوو رۆژی رابردوودا به‌های رۆبلی رووسی به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا سێ دابه‌زیوه، دابه‌زینی به‌های رۆبلیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵاوسانی نرخ له بازاره‌كانی رووسیا درووستكردووه.
پریشكی شه‌ڕه‌كه بازاڕه‌كانی وڵاتانی هه‌رێمیش گرتووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاوسنوورن له‌گه‌ڵ سووریا، كه بووه‌ته گۆره‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی سیاسی زلهێزه‌كانی جیهان، لیره‌ی توركی به‌رێژه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا سێی و بۆرسه‌ی ئیسته‌نبولیش نزیكه‌ی له‌سه‌دا چوار دابه‌زییوه، سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی تومه‌ن له‌چه‌ند رۆژی رابردودا به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا و درووستبوونی قه‌یرانی دۆلار له بازاڕه‌كانی ئه‌و ولاته‌دا.
ئێستاش بازاڕه‌كان له چاوه‌ڕوانی خاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرژییه‌ن كه له‌نێوان ئه‌مریكا و رووسیا درووستبووه تا هاوسه‌نگی و سه‌قامگیری بۆ بازاڕه‌كان بگه‌ڕێته‌وه.