ھێزەكانی عێراق لە بەغدا خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

لە گۆڕەپانی تەحریر و ناوچەکانی خۆپێشاندان دەكرێت

K24 - بەغدا

بڕیارە ئەمڕۆ لەشارەکانی بەغدا و بەسڕە و چەند شارێکی دیکەی عێراق خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدرێت و هێزێکی زۆری ئەمنیش لە بەغدا بڵاوەی پێکراوە.

نێردراوی کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "لە گۆڕەپانی تەحریر و ناوچەکانی دیکەی شاری بەغدا هێزێکی زۆری ئەمنی لە ترسی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ خۆپیشاندان لە شاری بەسرە و بەغدا کرا و خۆپیشاندەران داوای دادگایی کردنی گەندەڵکاران و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا و دەسەڵاتی شارەکەیان کرد و رەخنەی تووندیشیان لە بێدەنگی حزبەکان گرت.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و ئاو و كارەبا و هەلیکار بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش 15 خۆپیشاندەر کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون و دەستگیرکراون.

ھ.م