ڤاڵڤێردی توڕه‌بوونی خۆی له دژی بارسێلۆنا راگه‌یاند
ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی ده‌ستبه‌رداربوون له پاوڵینیۆی بڕازیلی له كارگێری یانه‌ی بارسێلۆنا توڕه‌یه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه بارسێلۆنا ناوه‌ڕاستكارێكی گۆڵكاری به‌بێ ره‌زامه‌ندی راهێنه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش به‌م كاره‌ی كارگێری یانه‌كه‌ی توڕه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هێڵی ناوه‌ڕاست كێشه بۆ تیپه‌كه‌ی دروست ده‌بێت.
ماركا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه بارسێلۆنا له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه كێشه‌ی هه‌یه به‌تایبه‌ت دوای ره‌تكرانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ویلیانی بڕازیلی و دی یۆنگی هۆڵه‌ندی و ئادریان رابیۆی فڕه‌نسی.
پاوڵینهۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی گوانژۆی چینی به 36 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده بارسێلۆنا، بارسێلۆنا به‌هه‌مان نرخ به‌شێوه‌ی خواستن ئه‌م یاریزانه‌ی به یانه چینییه‌كه فرۆشته‌وه.
پاوڵینهۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌شداری 49 یاری كرد، 9 گۆڵ و 3 ئاسیستی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كان تۆمار كرد.