مباپێ، مێسی له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین دوور ده‌خاته‌وه
كیلیان مباپێ هێرشبه‌ری فڕه‌نسی و یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌ریه‌كه له مێسی و ئانتوان گریزمان له پێشبركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین دوور ده‌خاته‌وه.
مباپێ له لێدوانێكدا دووپاتیده‌كاته‌وه هه‌ریه‌كه له كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لوكا مۆدریچ و رافایل ڤاران دیارترین به‌ربژێرن بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2018 بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به لیۆنێل مێسی ئارجێنتینی و ئانتوان گریزمانی هاونیشتمانی بكات.
یاریزانه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان خۆیشی بێبه‌ش ناكات و پێیوایه ئه‌میش یه‌كێكه له به‌ربژێره دیاره‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین.
مباپێ له مۆندیالی 2018 ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و هاوكاری فڕه‌نسا بوو له بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی رووسیا و به باشترین یاریزانی لاوی مۆندیاله‌كه ده‌ستنیشانكرا.