به فه‌رمی به‌ربژێرانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ئاشكرا كران
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی به فه‌رمی 10 یاریزانی به‌ربژێری بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زه بێستی 2018 بڵاو كرده‌وه، له نێو لیسته‌كه‌دا ناوی نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی تێدا نییه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، فیفا لستێكی 10 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زه بێست بڵاو كرده‌وه كه تێیدا 3 یاریزانی فره‌نسا و 2 یاریزانی به‌لجیكای تێدا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی هاوشێوه‌ی 10 ساڵی رابردوو دیسان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان به‌ربژێر كراون.
له لیسته‌كه‌دا، ناوی كلیان مباپێ، ئانتوان گریزمان، هاری كه‌ین، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، لوكا مودریچ، رافایل ڤاران و ئیدین هازاردی تێدایه.
بڕیاره له 24 مانگی ئه‌یلوولی له له‌نده‌ن فیفا مه‌راسیمی خه‌ڵاتی زه بێست بۆ باشترینه‌كانی 2018 ساز بكات.