پارتی ناوی كاندیده‌كانی ئاشكرا ده‌كات

تیروپشك بۆ زنجیره‌ی ناوه‌كانیان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25/7/2018 دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ناوی کاندیده‌ پەسەندکراوه‌كانی حزبه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رابگەیێنێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ كوردستان 24 راگه‌یاند: "كاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پارتی ناوسه‌رجه‌م كاندیده‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌و تیروپشك بۆ زنجیره‌ی ناوه‌كانیشیان له‌ 1 تا 100 ده‌كات.

پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ته‌نها به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 30/9/2018 به‌ڕێوه‌بچێت.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئەمڕۆ دوا واددەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدانە و تا ئێستا لایەنەكان ناوەكانیان پێشكەش بە كۆمسیۆن نەكردوون.

بەپێی ئەو كاتەی كە كۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان، بۆ لایەنەكان دیاری كردووە، ئەمرۆ ئەو واددەیە كۆتایی دێت، كە بۆ پێشكەشكردنی كاندیدەكان دایناوە، تا ئێستا بێجگە لە سێ قەوارەی توركمان و ئەرمەنەكان، لایەنەكانی دیكە ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش بە كۆمسیۆن نەكردوون، بۆیە بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، رەنگە بەھۆی دواكەوتنی لایەنەكان، ئەو كاتە درێژ بكرێتەوە و مۆڵەتێكی دیكە بە لایەنەكان بدرێت تا ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، ھەریەك لە پارتی و یەكێتی و گۆڕان، بە 100 كاندید بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، بەڵام تا ئێستا ئەو 100 ناوەی ئەو سێ لایەنە پێشكەش بە كۆمسیۆن نەكراون و لای خۆشیانەوە ئاشكرا نەكراون