"هازارد په‌یامێك بۆ ریال مه‌درید ده‌نێرێت"
ئیدین هازارد ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا و یانه‌ی چێڵسی دوایین ده‌رفه‌ت به ریال مه‌درید ده‌دات تا سه‌رجه‌م رێككاره یاساییه‌كانی گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ یانه مه‌دریدییه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
پێگه‌ی كادێنا كۆپێ ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه ئیدین هازارد رۆژی 9ـی مانگی داهاتووی كردۆته‌وه دوایین واده و ده‌رفه‌ت تا یانه‌ی ریال مه‌درید بتوانێت یانه‌ی چێڵسی رازیبكات.
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا و ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد خستۆته به‌رده‌م یانه‌ی چێڵسی، به‌ڵام یانه له‌نده‌نییه‌كه ئاماده نییه به كه‌متر له 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری هازارد بێت.
له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس، پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌دوای شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌گه‌ڕێت، دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ش ئیدین هازارده.
ئیدین هازاردی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانه‌ی لیلی فره‌نساوه به 31 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده یانه‌ی چێڵسی و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2020 كۆتایی دێت.