له هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق شكستی به ئێران هێنا
له یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری كوردستان، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق و ئێران له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ته‌واو بوو.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران سه‌ره‌تا گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ریمۆنتادای به‌سه‌ر ئێرانی دراوسێی كرد و به 2 گۆڵ وه‌ڵامی دایه‌وه.
یارییه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی ناوبژیوانان به‌ڕێوه چوو، له نێویاندا ناوبژیوانێكی كورد به ناوی (توانا عوسمان) بینرا، ناوبژیوانه‌كانی دیكه‌یش پێكهاتوون له (واسق محه‌مه‌د، جیهاد عه‌تیه، ئه‌كره‌م عه‌لی).