ئه‌ستێره‌یه‌كی دۆرتمۆند، ریال مه‌دریدی شۆك كرد
بۆرووسیا دۆرتمۆند یانه‌ی ریال مه‌درید شۆك ده‌كات و ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستبه‌رداری كریستیان پۆلیسیچ ببێت.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكردۆته‌وه بۆرووسیا دۆرتمۆند سه‌رجه‌م ئۆفه‌ره‌كانی ئه‌م هاوینه‌ی ریال مه‌دریدی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له پۆلیسیچ ره‌تكردۆته‌وه، كه یانه ئیسپانیه‌كه به‌تایبه‌ت دوای رۆیشتن رۆناڵدۆ هه‌وڵده‌دات تیپه‌كه‌ی رێك بخاته‌وه.
پۆلیسیچی ئه‌مریكی له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به دۆرتمۆنده‌وه كردووه 81 یاری كردووه و 11 گۆڵیشی تۆمار كردووه.
كريستيان پۆليسيچ ته‌مه‌ني 19 ساڵه و ياريزانى باڵى راسته و له زستانى 2015 په‌يوه‌ندى به تيپى تازه‌پێگه‌يشتووانى دۆرتمۆند كرد و پاشان به‌ره‌و تیپی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2020 له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند كۆتایی دێت.