ئالێگری شوێنی كریستیانۆ له پێكهاته‌ی یوڤێنتۆس ده‌ستنیشان ده‌كات
ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس شوێنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019 دیاری كرد.
ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی ئیتاڵیا ده‌ڵێت: له چه‌ند ساڵی رابردوو هه‌موومان ده‌زانین كریستیانۆ له چی شوێنێك یاری كردووه، ئه‌و هه‌میشه له پێشه‌وه له نزیك گۆڵپارێزی به‌رامبه‌ر و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی باڵه‌كانی پێ بسپێردرێت ده‌ركه‌وتووه.
ئالێگری گوتیشی: كریستیانۆ به‌هه‌مان ئه‌و ستایله‌ی له‌سه‌ری راهاتووه و گۆڵی زۆری پێكردووه به هه‌مان شێوه له یوڤێنتۆس به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئالێگری ده‌شڵێت: كریستیانۆ له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی كه له ریال مه‌درید یاری كردووه، له یوڤێنتۆسیش له هه‌مان شوێن ده‌بێت، ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی سه‌رنجراكێش و باشین، به‌تایبه‌تی به بوونی 3 یاریزانی نوێ كه پێكهاتوون له (كریستیانۆ، ئێمری جان و كانسێلۆ)، دڵنیام ئه‌م یاریزانانه ده‌توانن پاڵپشتییه‌كی باشی ئێمه بن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی 9 ساڵی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید تێپه‌ڕ كرد و 4 چامپیۆنزلیگی برده‌وه له هاوینی ئه‌مساڵ به 105 ملیۆن روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس.