"ریال مه‌درید به مه‌رجه‌كانی چێڵسی بۆ گواستنه‌وه‌ی هازارد رازی بووه"
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ریال مه‌درید و چێڵسی له دواین گفتوگۆیان رێكه‌وتوون و میرینگێ ئاماده‌یه 170 ملیۆن پاوه‌ند له پێناو به‌ده‌ستهێنانی هازارد بدات به چێڵسی.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی رایگه‌یاندووه, به‌هۆی بوونی بارسێلۆنا كه ئه‌و یانه ئیسپانییه‌ش ده‌خوازێت هازارد بگوازێته‌وه ده‌یه‌وێت به زووترین كات گرێبه‌سته‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه و یاریزانه به‌لجیكییه‌كه بكاته مه‌دریدی,
به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا و به‌ریتانیا ریال مه‌درید پێش چه‌ند رۆژێك ئۆفه‌رێكی به 130 ملیۆن پاوه‌ند پێشكه‌شی چێڵسی كرد، به‌ڵام هه‌رزوو ره‌تكرایه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیدین هازارد رۆژی 9ـی مانگی داهاتووی كردۆته‌وه دوایین واده و ده‌رفه‌ت تا ریال مه‌درید كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ته‌واو بكات.