دوو ھاووڵاتی كورد لە ورمێ لەسێدارەدران

K24 - هه‌ولێر:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی(27/07/2018)، دوو ھاووڵاتی كوردی رۆژھەڵاتی كوردستان لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لە سێدارەدران.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ناوەندی مافی مرۆڤی ھەنگاو:" ئەو دوو زیندانییە كوردە بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە ھۆشبەرەكان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ حوكمی لەسێدارەدانیان جێبەجێكرا".

بەپێی ئاماری ناوەندەكانی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان، لەماوەی یەك ھەفتەی رابردوودا، 12 ھاووڵاتی كورد لە زیندانەكانی ئێران لەسێدارەدراون کە ئەمەش نارەزایی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتۆتەوە.

H.J