تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له توركيا ده‌كات و ئه‌نقه‌ره‌ش وه‌ڵامى ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا پێدانی قه‌رزى به توركیا مه‌رجدار كرد و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاش دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى سزاى ئابوورى به‌سه‌ر توركيادا ده‌كات.
دوای ئاڵۆزتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا به هۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه‌یه‌ك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رازی بوو، به مه‌رجداركردنی وه‌رگرتنی قه‌رز له لایه‌ن توركیاوه له رێگه‌ی دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه، سيناتۆر بۆب كۆركه‌ر رایگه‌یاند، ئێمه پێشتر توركیامان له ئه‌نجامه خراپه‌كانی ده‌ستگیركردنی قه‌شه (ئه‌ندرۆ برۆنسۆن) ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى پڕۆژه‌كه‌ى كۆنگرێس، به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕياره پێويسته سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ واژوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه بكات.
هاوكات، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرايكرد، ئابڵۆقه‌یه‌كی توند به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنن، ئه‌گه‌ر قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه ئازاد نه‌كات.
تره‌مپ له تویتێكدا رایگه‌یاند، پێویسته توركیا به زووترین كات قه‌شه برۆنسۆن ئازاد بكات، ئه‌گه‌ر نا سزا ده‌درێت.
پێشتريش، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئازادنه‌كردنی قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی ئابڵووقه‌ی گه‌وره‌ى به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا كرد.
له به‌رامبه‌ريشدا به‌رپرسانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دەسەڵاتدارانی دادوەری تورکیا بڕیاریان دا ئەو قەشە ئەمەریکایـیەی لە مانگی تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 وە بە تۆمەتی سیخوڕی و لایەنگری فەتحوڵڵا گولەن و پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیرکراوە لە زیندان بهێنرێتە دەره‌وه و لە ماڵه‌کەیدا دەستبەسەربکرێت.
قه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌كه به گوێره‌ى بڕگه‌كانى ياساى تيرۆر له توركيا ده‌ستگيركراوه و تۆمه‌تباريش كراوه به‌وه‌ى چه‌ندينجار سه‌ردانى باكوورى سوورياى كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى يه‌په‌گه و په‌يه‌ده كۆبووه‌ته‌وه.
له ناوخۆى توركياش، ئه‌گه‌رچی له 18ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2018ه‌وه باری نائاسایی له توركیا نه‌ماوه، به‌ڵام حكومه‌تی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان به یاسایه‌ك شوێنی بڕیاری باری نائاسایی پڕده‌كاته‌وه.
یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له بیست و پێنح خاڵ پێكهاتووه و تێیدا ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاران زیادكراوه و ئۆپۆزسیۆنی توركیاش له‌سه‌ر یاساكه ناڕازییه و قبووڵی ناكات.
ئه‌ندرۆ برانسۆن، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌مه‌ریكییه و له‌دایكبووی ساڵی 1968ـه، خێزانداره و 3 منداڵی هه‌یه، بڕوانامه‌ی دكتۆرای له زانسته ئاینییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێناوه و ماوه‌ی 23 ساڵ له توركیا قه‌شه‌ی كلێسای پرۆتستانته‌كانی ئیزمیر بووه.
ناوبراو له 7ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2016 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له رێكخراوه‌كه‌ی فه‌تحوللا گوله‌ن و تێوه‌گلانی له كوده‌تاكه‌ی شه‌وی 15ی ته‌مممووزی ساڵی 2016 له توركیا، له‌گه‌ڵ 12 له هاوڕێكانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركرا. دوای 13 رۆژ له ده‌ستگیركردنی، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئازادكرا، به‌ڵام تائێستا برانسۆن له زیندانه.
حكوومه‌تی توركیا ره‌خنه‌ی توندی له هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای گرت، كه گوتبووی، "ئه‌گه‌ر توركیا به‌زووترین كات ئه‌ندرۆ برانسۆن، قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئازاد نه‌كات، واشنتۆن سزای توند به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌سه‌پێنێت".
مه‌ولود چاویش ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، "توركیا له هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نابوورێت و ناكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری پۆست و نووسینه‌كانی هیچ كه‌سێك"، گوتیشی: "یاسا سه‌روه‌ره و به‌بێ جیاوازی هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ نووسیویه‌تی، "ناكرێت ئه‌و گوتاره هه‌ڕه‌شه‌ئامێزانه قبووڵبكرێن كه ئاراسته‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌كرێن"، دووپاتیكرده‌وه، "واشنتۆن ناتوانێت ئامانجه گڵاوه‌كانی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌وه بپێكێنێت".
كاڵن جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته ئه‌مه‌ریكا به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا له بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانیدا زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا نه‌گه‌یه‌نێت".
ئ.ر