فڕۆكهكانی توركیا چەند ناوچەیەکی سیدهكانیان بۆردومان کرد
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ هەینی(27/07/2018)، جارێکی دیکە فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەمەبەستی کردنە ئامانجی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، دەڤەری برادۆستیان بەچڕی بۆردومانکرد.
پهیامنێری كوردستان24 له سۆران لەو بارەیەوە رایگهیاند: "فڕۆکە جهنگییهكانی توركیا بهچڕی بنكه و بارهگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان له سنووری گوندهكانی خەلیفان، ئەلەکان، گۆڕەشان، لێلکان و دەوروبەری چیای دێل لەدەڤەری برادۆست لە سنوری شارەدێی سیدەکان به قوڵایی 30 کیلۆمەتری خاکی هەرێمی کوردستان بۆردوومان كردووه".
پهیامنێری كوردستان24 گووتیشی: "هاووڵاتیانی ئەو گوندانە ناتوانن لەماڵەکانیان بێنە دەرەوە و بە گشتی ژیان و سەروماڵیان لە مەترسیدایە".
لەمانگی ئازاری ئەمساڵەوە، سوپای تورکیا، بە بیانووی دەرکردنی گەریلاکانی پەکەکە لە سەر سنوورەکانی، چەندین ناوچەی سنووری هەرێمی کوردستانی بۆردومانکردووە و هاووڵاتیانی ئەو ناوچانەش زیانی گیانی و ماددیان پێگەشتووە.
H.J