9 یانەی شەوانە لە سلێمانی داخران

"هەر نۆیان لە گەڕەکی سەرچنارن"

K24 - هه‌ولێر:

لە هەڵمەتێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، 9 یانەی شەوانە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان بۆ ماوەی 10 رۆژ داخران.

بە گوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی: "لەهەڵمەتیكی بنكەی پۆلیسی سەرچنار بەهاوبەشی هێزە تایبەتەكانی پۆلیسی سلێمانی و لیژنەیەكی گەشتوگوزار بۆ گەڕان و پشكنینی یانە شەوانەكانی سنوری سەرچنارو راپەڕین، 9 یانەی شەوانە بۆ ماوەی 10 رۆژ داخران" .

سەبارەت بە داخستنی ئەو یانانە، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "داخستنی ئەم یانانە لە كاتێدایە، پابەند نەبوون بە رێنماییەكانەوە و ماوەیەك لەمەوبەر چەند روداوێكی تەقەكردن لەو ناوچانە رویانداوە و پێشتریش لەویانانەدا دەستگیراوە بەسەر چەندین پارچە چەك و دوو دەمانچەدا" .

H.J