سه‌در په‌یامێكی توند ده‌داته حكوومه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون، له باره‌ی ده‌ستگیركردن و به‌كارهێنانی هێز له دژی خۆپیشانده‌ران، په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی حكوومه‌ت ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئیمامی عومه‌ریش ناتوانێت شه‌فاعه‌تتان بۆ بكات".
سه‌در په‌یامه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "گه‌نده‌ڵی.. دواتر سته‌م، ئینجا چه‌وساندنه‌وه، دوای ئه‌و گازی فرمێسك رژێن.. برینداركردن و كوشتن.. زیندانیكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتر".
له‌و په‌یامه‌دا كه ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی كردووه، سه‌در ده‌شڵێت: "ئه‌ی سه‌ركرده.. ئه‌ی سیاسی، پێتوایه ده‌گه‌ڕێیه‌وه سه‌ر عه‌لی و حوسێن، نه‌خێر نه عه‌لی و نه حوسێن، ته‌نانه‌ت عومه‌ریش شه‌فاعه‌تتان بۆ ناكات، حوكم چاك بكه‌ن، ده‌نگی گه‌ل بیستراوه".