خۆپیشاندان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه
K24 - به‌غدا:
خۆپیشاندان له شاره‌كانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق و شاری به‌سڕه و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدای پایته‌خت و شاری به‌سره و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ناو شاری به‌غدا و پردی كۆمارییان كه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌چێت، داخستووه.
هاوكات خۆپیشاندان له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و خۆپیشانده‌رانیش هه‌مان داوای پێشوویان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەژێر ناوی هەینی مافەکان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق به‌رده‌وام بێت.
رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانیش ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە، لە هەوڵدان بۆ درووست‌کردنی هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، تاوەکو هیچ گرژی و پێکدادانێک لەنێوان خۆپیشاندەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان روونەدات.