وازهێنان له گۆڕان به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
دوو به‌رپرسی گۆڕان، وازهێنانی خۆیان له بزووتنه‌وه‌كه راگه‌یاند و ده‌ستییان له كاركێشایه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، خالید عه‌بدولكه‌ریم زه‌نگه‌نه، به‌رپرسى پێشووى سه‌رچاوه مرۆییه‌كانى میدیاى گۆڕان، له رێگه‌ی ئاراسته‌كردنی نامه‌یه‌كه‌وه، بۆ عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وازهێنانی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاندووه.
هۆكاری وازهێنانیشی ئاشكرا كردووه و له نامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "زۆربه‌ى ده‌زگاكانى گۆڕان له ئامانج و ستراتیژه سه‌ره‌كیه‌كانى كه له‌پێناویدا دروستبوه لایداوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌كارهێنانى گۆڕان بۆ كۆمه‌ڵیك به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى و دوور له‌ده‌ستورى حزب و ئامانج و بنه‌ماكانیه‌وه.......تد بونه‌ته ڕوداوى ئاسایی و گۆڕان پشتگۆیانى خستوه ودواى چاوه‌ڕوانیه‌كى زۆر و به‌ئومێدى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان هیچ هه‌نگاوێكى جدى و عه‌مه‌لى جگه له‌پینه‌و په‌ڕۆكردن و پاساوهێنانه‌وه نه‌بینراوه".
ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه گۆڕان راشیده‌گه‌یه‌نێت، له له‌ئه‌گه‌رى هه‌ر جۆره تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنێكدا له‌دژی، كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: " بووه به به‌شێك له‌كه‌لتور و ئه‌ده‌بیاتى سیاسى بزوتنه‌وه‌كه"، بێده‌نگ نابێت، وه‌ڵامی ده‌بێت و هه‌رچی دۆسیه‌یه‌ك به به‌ڵگه‌وه له‌لایه‌تی ده‌یداته میدیاكان و ئاشكرایان ده‌كات.
هاوكات، عه‌لی حاجی مەحمود، برای یه‌كێك له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی گۆڕان، كه عوسمانی حاجی مه‌حمووده، وازهێنانی خۆی له بزووتنه‌وه‌كه راگه‌یاند.
عه‌لی حاجی مه‌حموود، كه ئه‌ندامی رایه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "له رێگه‌ی ئه‌م پۆسته‌وه وازهێنانی خۆم له گۆڕان راده‌گه‌یه‌نم، له‌م رێكه‌وته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به گۆڕانه‌وه نه‌ماوه".
له باره‌ی هۆكاره‌كه‌شی ده‌ڵێت: "هۆكاری وازهێنانم زۆرن و پێویست ناكات لێره ئاماژه‌ی پێ بده‌م، پشت به‌خوا له داهاتووێكی نزیكدا هه‌مووی بڵاوده‌كه‌مه‌وه".
ا. م