ئه‌مه‌ريكا كار بۆ پێكهێنانى ناتۆى عه‌ره‌بى له دژى ئێران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا ئاشكرايانكرد، ئيداره‌ى كۆشكى سپى ده‌يه‌وێت هاوپه‌يمانييه‌كى عه‌ره‌بى له دژى ئێران پێكبهێنێت.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاوپه‌يمانييه نوێيه هاوشێوه‌ى ناتۆ ده‌بێت دژى ئێران، به‌ڵام ناتۆيه‌كى عه‌ره‌بى ده‌بێت.
جگه له وڵاتانى كه‌نداو، بڕياره وڵاتانى ميسر و ئه‌رده‌نيش بچنه ناو ئه‌و هاوپه‌يمانييه‌وه و ئه‌ركيان دژايه‌تيكردنى ئێران ده‌بێت.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له كۆشكى سپى ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه، ئه‌و هاوپه‌يمانييه ناوى لێبنرێت (هاوپه‌يمانى ستراتيژى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست) و له 12 و 13ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو له واشنتن له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى لوتكه‌ييدا بڕيارى له باره‌وه بدرێت.
سه‌رچاوه ئه‌مه‌ريكييه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاوپه‌يمانييه پێشنيازى سعووديه بووه و له ميانى سه‌ردانى ساڵى رابردووى تره‌مپ بۆ سعوودييه خراوه‌ته‌ڕوو.
له‌و باره‌يه‌وه گوته‌بێژێك به ناوى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى سه‌ر به كۆشكى سپى رايگه‌ياندووه، ئه‌و هاوپه‌يمانييه ده‌بێته قه‌ڵايه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمنكارى و تيرۆر و توندڕه‌وى ئێرانيى كه رووبه‌ڕووى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بووه‌ته‌وه.
هه‌ريه‌ك له سعووديه و ئيمارات و ئه‌مه‌ريكا، كۆمارى ئيسلامى ئێران به هه‌وڵدان بۆ تێكدانى سه‌قامگيرى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
گه‌وره‌ترين كۆسپى به‌رده‌م ئه‌و هاوپه‌يمانييه، تێكچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان قه‌تر و وڵاتانى كه‌نداوه كه ماوه‌ى 13 مانگه به‌رده‌وامه. ئه‌مه له كاتێكدايه گه‌وره‌ترين بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا له قه‌ته‌ره.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر