یەكێتی ناوی سەرۆك لیست و كاندیدەكانی ئاشكرا دەكات

"ناوەكان رەوانە ئەنجوومەنی ناوەند كراون"

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناوی سەرۆك لیست و كاندیدەكانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا بكات.

پاش كۆبوونەوەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی، گوتەبێژی فەرمی ئەو حزبە ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ ناوی كاندیدەكان بڵاود دەكەنەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: "ناوی كاندیدەكانمان ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی كردووه‌، ئه‌وانیش رۆژی 28/7/2018 به‌ فەرمی ناوه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌".

پیرە گوتیشی: "سه‌رجه‌م كاندیدەكانی یەكێتی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن و هه‌ركه‌سه‌و له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا ناسراوه‌، گرنگی به‌ جوگرافیاش ده‌ده‌ین و رێژه‌ی ژنیشی تێدایه".

ئەمە لەكاتێكدایە ھەفتەی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان، كاتی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانی درێژكردەوە و سبەی 29/7/2018 دوایین وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە 30 ئەیلوولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ھ.م