سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان به‌رپرسيارێتى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كە له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان ئه‌لكسيس تسيبراس، رايگه‌ياند، به‌رپرسيارێتى سياسى ئه‌و كاره‌ساته ده‌گرمه ئه‌ستۆ، كه به هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه رووبه‌ڕووى يۆنان بووه‌ته‌وه.
به هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانى يۆنان، 87 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا، سه‌دان هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
ئه‌لكسيس، رايگه‌ياند، ئه‌وه منم؛ ده‌بێت به‌رپرسيارێتى سياسى ئه‌و رووداوانه له ئه‌ستۆ بگرم. ئه‌مه‌ش شتێكى ئاساييه، حكومه‌ت دانى پێدا بنێت.
سه‌رۆك وه‌زيران، داواشى له وه‌زيره‌كانى كرد، به‌رپرسيارێتى خۆيان له رووداوه‌كان رابگه‌يه‌نن؛ ئه‌گه‌رچى به‌لاشيانه‌وه قورس بێت.
روونيشيكرده‌وه، نابێت حكومه‌ته‌كه‌ى له به‌رپرسيارێتى رابكات. پێويسته دانى پێدابنێت، كه به‌رپرسيارێتى له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به به‌رپرسيارێتييه‌كه، سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان، گوتى: "له ناوچه جياجياكانى يۆنان، چه‌ندين ناوچه به شێوه‌يه‌كى ناياسايى ئاوه‌دانكراونه‌ته‌وه. له نزيك كه‌ناراوه‌كان و رووباره‌كان خه‌ڵك نيشته‌جێ بووه؛ به بێ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت د‌رك به كاره‌ساتى ئه‌و سه‌رپێچيانه بكات".
ماوه‌ى نزيكه‌ى هه‌فته‌يه‌كه به هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له دارستانه‌كانى يۆنان، 87 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه و سه‌دانى ديكه بريندار بوونه، هه‌روه‌ها هه‌زاران خانوبه‌ره، ئۆتۆمبێل، و ماڵ و حاڵى هاووڵاتيان سووتاوه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر