کۆمەڵ سکاڵا لەسەر پارتی تۆمار دەکات
K24 - ههولێر:
کۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، لە بەغدا سکاڵا لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان تۆماردەکات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دهگهڕێنێتهوه فشاری سیاسیان لەسەرە، پسپۆریکی زانستە سیاسیەکانیش دەڵێت: "دادگای فیدراڵی ناتوانێت دەست وەربداتە کێشە نێوخۆيیەکانی هەرێمی کوردستان".
هێرشە تیرۆرستيیەکەی سهر باڵهخانهی پارێزگای هەولێر, هێندەی دیکە کێشەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و كۆمهڵی ئیسلامی ئاڵۆزتر کرد، هۆکارەکەی بۆ ئەوە بووە پەرلەمانتارێکی كۆمهڵ پەنجەی تۆمەتی بۆ راکێشراوە کە تێوەگلاوە بە کاری تیرۆریستی و هاندانی گەنجان بۆ توندوتیژی.
بەرپرسی پەیوەندیيەکانی کۆمەڵ رایدهگهیهنێت، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر پارتی تۆمار دەکەین، بەرپرسهكهی کۆمەڵ هۆکاری سکاڵاکە بۆ لێدوانی بەرپرسانی ئاسایش دەگەڕێنێتەوە کە پەنجەی تۆمەت بۆ پەرلەمانتارێکیان راکێشراوە.
دادگای فیداراڵی ماوەی ساڵێکە بووەتە جێي سکاڵای حزبەکان کۆمەڵیش لە دژی پارتی هانا بۆ ئەم دادگایە دەبات لە کاتێکدا دادگای فیدراڵی پەیوەندی بەم کێشانەوە نییە.
پسپۆرێکی زانستە سیاسی و دەستووريیەکان دەڵێت دادگای فیدراڵی ناتوانێت دەست وەربداتە کێشەی حزبەکان ئەوە لە دەسەڵاتی ئەویشدا نییە.
لە دوای کردەوە تیرۆرستییەکان زۆر جار کادرانی لایەنە ئیسلامییەکان، به شێوهیهك له شێوهكان تێوە دەگلێن و به بوونی پهیوهندی لهو كردهوانه تۆمهتبار دهكرێن.
ا. م