وەزیری کارەبای عێراق سڕکرا
K24- ههولێر:
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەهۆی خراپی رەوشی کارەبا و خۆپیشاندانی هاووڵاتیان، فەرمانی سڕکردنی قاسم فەهدەوی، وەزیری کارەبای عێراقی، دا.
عەبادی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "بڕیاری سڕکردنی قاسم فەهداوی بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن".
لەدوای ساڵی 2003، حکوومەتی عێراق ملیارەها دۆلاری لە کەرتی کارەبا خەرجکردووە، بەڵام بەهۆی گەندەڵی و کەم و کوڕی دامەزراوەکانی حکوومەت، رەوشی کارەبا لە دۆخێکی خراپدایە.
هەروەها، خراپی کارەبای عێراق یەکێکە لە هۆکارەکانی خۆپیشاندانەکانی باشوور کە زیاد لە 20 رۆژە بەردەوامە.
H.J