"لیڤاندۆڤسكی ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ"
به گوێره‌ی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید لیڤاندۆڤسكی نزیكە له‌وه‌ی ببێته شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاوی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شایانه بكات.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئەمڕۆی بەمانشێتی سەرەكی نووسیویەتی لەچەند رۆژی داھاتوو لیڤانۆڤسكی پۆلەندی و یاریزانی بایرن میونشن پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات.
لە چەند رۆژی رابردوو لیڤا بەراھێنەرو سەرۆكی یانەكەی راگەیاندبوو، دەیەوێت لە بایرن میونشن بروات و پەیوەندی بەیانەیەكی دیكەوە بكات، بۆ ئەم مەبەستەش چێڵسی ئینگلیزی لەسەر ھێڵ بوو بۆ گواستنەوەی.
بەڵام رۆژنامەی ماركا، رایگەیاند، ریال مەدرید ھەنگاوەكانی دەستپێكردووە و لەچه‌ند رۆژی داھاتوو دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی.
پێشبینی ده‌كرێت بەھاتنی لیڤاندۆڤسكیش پێگەی كەریم بێنزیما لە یانەكە بكەوێتە مەترسییەوە.
لیڤاندۆڤسكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆنده‌وه به 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ بایرن میونشن گواسترایه‌وه، له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه كۆتایی دێت.
لیڤا له‌گه‌ڵ بایرن میونشن 195 یاری كردووه و 151 گۆڵی تۆمار كردووه، پێشتر له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند له كۆی 187 یاری 103 گۆڵی كردووه.