سیمیۆنی: كریستیانۆ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له مێسی باشتره
دیێگۆ سیمیۆنێ راهێنەری ئارجێنتینایی ئاتڵێتیکۆ مەدرید نایشارێتەوە کە لە کاتی دۆرانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر کڕواتیا لە مۆندیالی 2018 لە رێگەی واتس ئاپەوە لەگەڵ جێرمەن بۆگۆسی یاریدەری قسەی کردووە و پێگوتووە کە رۆناڵدۆ یاریزانێکی باشترە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە چاو لیۆنێل میسی، بەڵام ناوبراو دەشڵێت: کە ئەم قسانەی لە دڵەوە نەبووە.
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا نایشارێته‌وه كه ئه‌و قسه‌ی كرده‌وه ده‌شڵێت: بەڵێ من لە رێگەی واتس ئاپەوە دوای دۆڕانی هەڵبژاردەکەمان بەرامبەر کڕواتیا لە مۆندیالی رووسیا بە هاوکارەکەم گووت کە رۆناڵدۆ باشترە بۆ هەڵبژاردەکەی بەراورد بە میسی، بەڵام ئەم قسانەم تەنها بۆ خۆشی کردووە و هەمیشە لەگەڵ بۆرگۆسی یاریده‌ده‌ره‌م ئەم گاڵتانە دەکەین.
سیمیۆنی گوتیشی: هه‌میشه ئەوەشم گووتووە کە لە تیپێکی ئاسایی وه‌ك پورتوگال لەوانیە رۆناڵدۆ ئاستی باشتر بێت، بەڵام لە تیپێکی گەورەی به وێنه‌ی تانگۆ کە هەموو جیهان چاوی لێیەتی ئەنجامی باش بەدەست بێنێت، بێگومان بۆ ئه‌ستێره‌كان فشاری زیاترت له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش میسی باشترین ئاستی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه و باشترینی وڵاته‌كه‌شیه‌تی و هیچ یاریزانێکیش توانای ئەوی نیە، جارێکی دیکەش دەیڵێمەوە کە میسی باشترین یاریزانی جیهانە..